شازادەیەکی سعودیە کۆچی دوایی کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شازادەیەکی سعودیە کۆچی دوایی کرد

شازادەیەکی شانشینی عەرەبستانی سعودیە کۆچی دوایی کرد.

دیوانی شاهانەی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، رۆژی دووشەممە 25-1-2021، شازادە خاتوو تەڕفە بنت سعود بن عەبدولعەزیز ئال سعود، کۆچی دوایی کردووە.

هەروەک دیوانی شاهانەی سعودیە رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە 26-1-2021 نوێژی مردوو لەسەر تەرمی تەڕفە بنت سعود لە ریازی پایتەختی سعودیە، دەکرێت.

شازادە تەڕفە، کە دەکاتە کچی برای شا سەلمان بن عەبدولعەزیزی شای ئێستای سعودیە، کچی شا سعود بن عەبدولعەزیز، دووەم شای سعودیە بوو (1953-1964)، کە تاکە شای سعودیەیە بە زۆری و بەبێ ویستی خۆی، لەسەر کورسیی شاهانە هێنرابێتە خوارەوە و دواتر لە ساڵی 1969، لە دوورە وڵاتی لە ئەسینای پایتەختی یۆنان، لە تەمەنی 67 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ویکیپێدیا، باوکی ئەو شازادەیە، 44 هاوسەری هەبووە، 53 کوڕی هەبووە و جگە لە تەڕفە، 54 کچی دیکەی هەبوو.