بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر: ئەمڕۆ پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا بۆ خزمەتی هاووڵاتیان دەخرێتە کار
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر: ئەمڕۆ پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا بۆ خزمەتی هاووڵاتیان دەخرێتە کار

به‌رێوەبه‌رى گشتیى كاره‌باى هه‌ولێر ڕایده‌گەیە‌نێ کە ئەمڕۆ پرۆژه‌یه‌كى دیکەی گرنگى كاره‌با بۆ خزمەتی هاووڵاتیان دەخرێتە کار.


حوسێن حه‌مه‌د، به‌رێوبه‌رى گشتیى كاره‌باى هه‌ولێر به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئەمڕۆ له‌ژێر چاودێریی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌یه‌كى دیکەی گرنگی بواری بەرهەمهێنانی کارەبا لە هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیان ده‌كرێت، ئەویش پرۆژه‌ی كاره‌بای وێستگه‌ی مۆبایلی گۆڕین ڤۆڵتیه‌ی 11/132 كه‌ی ڤی شه‌مامكه‌ توانایه‌كه‌ى (25) یه‌كەیە‌ به‌شى دووه‌م ده‌رهێنانى (5) فیده‌رى 11كه‌یڤیه‌".


ڕاشیگه‌یاند: "وێستگەکە له‌ دوو پرۆژه‌ پێكهاتووه‌ كه‌ ته‌واوكه‌رى یه‌كترن بۆ پێدانى كاره‌با به‌ ته‌واوبوونى ئه‌و دوو پرۆژه‌یه‌ چارەسەری كێشه‌ى بارزۆرى ده‌كات له‌ ناوچەکە هەروەها‌ چاره‌سه‌رى فیده‌رى 11 كه‌یڤى ده‌كات، سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژانه‌ له‌ پرۆژه‌ى ساڵى 2020 ته‌واو كراون ، كێشه‌ى كاره‌با له‌ سنووری ناحیه‌ى شه‌مامك و گوێڕ چاره‌سه‌ر ده‌بێت".

ڕوونیشیکردەوە "ئه‌و پرۆژه‌یه‌ به‌ گوژمه‌ی( 1 ملیۆن و 658 هه‌زار دۆلار) له‌لایه‌ن كۆمپانیای ( بیست ) و به‌ گوژمه‌ی( 588 ملیۆن دینار ) له‌لایه‌ن كۆمپانیای (پاڵۆس) جێبەجێ دەکرێ".