ئەلزهایمەر و نەخۆشیی فەرامۆشی لە تەمەنی بەساڵاچوویدا مرۆڤ گیرۆدە دەکات و هیچ جۆرە دەرمانێکی ئەوتۆشی نییە. بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە، پزیشکان پێیان وایە، پێویستە مرۆڤ لە تەمەنی گەنجیدا ئەو یارییانە بکات، کە بیر و زەینی چالاک دەکات وەک (شەترەنج)، هەروەها سوود لە هەندێک خۆراک وەربگرێت، کە ئەگەری تووشبوون بە ئەلزهایمەر کەم دەکات.
ئەوان لە گۆڤاری تەندروستیی (سێو)دا ئەم خۆراکانە دەخەنە روو، کە بریتین لە: خوادنی رۆژانەی سپێناخ، یاخود کاهوو، یەک جار خواردنی چەرەزات لە هەفتەدا، سوودوەرگرتن لە خواردنی میوە و ڕووەکی رەنگ مۆر، سێ ژەم کەڵکوەرگرتن لە خواردنی دانەوێڵەکان لە هەفتەیەکدا، هەروەها سوودوەرگرتن لە خواردنی یەک ژەم خۆراکە دەرییاییەکان (ماسی) لە هەفتەدا.