كچە ئەکتەرە شۆخەكەی کۆریا کۆچی دوایی کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كچە ئەکتەرە شۆخەكەی کۆریا کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە لە دۆخێکی نادیاردا، کچە ئەکتەری ناودار و شۆخی کۆریا، سۆنگ یو جۆنگ لە تەمەنی 26 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

تا ئێستا هۆکاری مردنی ئەو کچە ئەکتەرە رانەگەیانراوە، کە کتوپڕ کۆچی دوایی کردووە، بەڵام دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە کە خۆی کوشتبێت.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە کۆریا باسیان لەوە کردووە کچەكە پەنای بۆ خۆکوشتن بردووە، بەڵام هەر زوو ئەو هەواڵە رەت كرایەوە.

رۆژنامەی (ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست)، کە لە هۆنگ کۆنگ دەردەچێ، سەبارەت بە مردنی ئەو ئەکتەرە دەڵێ ”ئەگەر مردنی سۆنگ خۆکوشتن بووبێ، ئەوا ناوی دەچێتە ناو ئەو لیستە درێژەی، ناوی ئەو کەسایەتییانەی بواری سینەما و تەلەڤزیۆنی تێدایە لە کۆریای باشوور، کە فشاری پیشەیەكەیان لەسەر خۆیان و کارەکانیان هەیە.

سۆنگ سەرەتا بە نمایشکاری کەلوپەلی جوانکاری دەستی بە کار کرد، دواتر لە 2013 چووە بواری نواندن و بەشداری لە فیلمی سۆزداریی (گۆڵدن رینبۆ- پەلکەزێڕینە) کرد و ناوبانگی دەرکرد. ئینجا لە (قوتابخانە 2017) و دوایین کاریشی لەسەر شاشە (ناوم ئازیزە 2019) بوو، لە چەند کارێکی مۆسیقیشدا بەشداریی کردووە، کە دواترینیان ڤیدیۆ کلیپێکە بە ناوی (من چۆنم 2020).