كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە دەروازەی حاجی ئۆمەران تۆمەتبارێکی ئێرانی بەبڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرا

 

لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران تۆمەتبارێکی ئێرانی بەبڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرا، کە بەشێوەیەکی تۆکمە لەناو چاکەتەکەی شاردبووەوە.

بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ دووشەممە 25ی1ی2021، لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران لەلایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەران سەر بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرکان توانرا تۆمەتبارێکی ئێرانی بەبڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیربکرێت.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە تۆمەتبارەکە ئەو ماددە هۆشبەرەی کە لە جۆری ( تلیاك) بوو، بەشێوەیەکی تۆکمە لەناو چاکەتەکەی شاردبووەوە.