كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

جارێكی تر پیشاندانی فیلمە نوێیەكەی جەیمس بۆند دواخرا

ئەمڕۆ دووشەممە بۆ جاری سێیەم پیشاندانی فیلمە نوێیەكەی جەیمس بۆند كە بە ناوی (نۆ تایم توودەی)ە، دواخرا.

كۆمپانیای "ئێم جی ئێم" كە بەرهەمهێنەری فیلمەكەیە، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەردا بڵاوی كردەوە كاتی پیشاندانی فیلمەكە دواخراوە بۆ 8ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ.

پێشتر بڕیار بوو لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا فیلمەكە پیشان بدرێت، بەڵام دواخرا بۆ مانگی ئەپریڵی ئەمساڵ، ئەمەش سێیەمین جارە كاتی پیشاندانی فیلمەكە لە هۆڵەكانی سینەمادا دوادەخرێ.

دانیێل كرێیگ لەم فیلمەدا بۆ دوایین جار ڕۆڵی جەیمس بۆند دەگێڕێ و ژمارەیەك ئەكتەری دیكەیش لەم فیلمەدا بەشدارییان كردووە، لەوانە بن ویشو، كریستوف والتز و لاشانا لینش، هەروەها گۆرانی تایتڵی فیلمەكە لەلایەن گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریكی بیلی ئیلیش گوتراوە.