شاندێکی په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه کۆبوونەوە و دواین هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌ژێر رۆشنایی یاسای ژماره 2ی ساڵی 2020ی چاكسازی حكومه‌ت و په‌سندكراوی په‌رله‌مان تاوتوێیكرا.
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە کە کۆپییەکی بە (باس‌نیوز) گەیشتووە و ئاماژە بەوەکراوە، ئه‌مڕۆ دووشەممە 25ی1ی2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مان كرد.
له‌كۆبونه‌وه‌كەدا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداری گشتیی و سه‌رۆكی ئه‌ركان و ئه‌فسه‌رانی باڵا ئاماده‌یبوون، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی یاسا په‌سندكراوه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی و پرسی چاودێری په‌رله‌مانی بۆ خێراتركردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه.
ئەوەش خراوەتە روو، کە له‌ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانی كوردستان، ستایشی رۆڵ و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد له به‌رده‌وامی پاراستنی خاك و خه‌ڵكی كوردستان، گوتیشی: "ئێمه له‌په‌رله‌مانی كوردستان ته‌واوی هه‌وڵه‌كانمان له‌پرسی چاودێری و به‌دواداچوونی كاری په‌رله‌مانی خستۆته گه‌ڕ، كه دواجار به‌قازانجی باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه كۆتایی بێت له‌رێگه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كه په‌رله‌مان په‌سندیكردوون".
له‌به‌شێكی تری وته‌یه‌كیدا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای به‌رچاوروونی كرد له‌پرسی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی حكومه‌ت و پێداچوونه‌وه‌ی لیستی مووچه‌و یه‌كخستن و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كاندا.
هەروەها وه‌زیری پێشمه‌رگه روونیكرده‌وه، له‌پڕۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تدا هه‌نگاوی باش چووینه‌ته پێشه‌وه‌و له‌رێگه‌ی پێنج لیژنه‌ی سه‌ره‌كییه‌وه ئاراسته‌ی چاكسازی به‌هاوكاری هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و، سه‌ڕه‌رای له‌مپه‌رو ئاسته‌نگه‌كان، به‌ڵام ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌دوا ده‌رئه‌نجامی چاكسازی، كه دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی سه‌ربازی سه‌رده‌مییانه‌یه.
له‌باره‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له‌ئێستادا ته‌واوی لیوا هاوبه‌شه‌كانی پێشمه‌رگه له‌رێگه‌ی پرۆژه یاسای چاكسازی وه‌زاره‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی و راوێژی راسته‌وخۆی هاوپه‌یمانان له‌رووی ته‌شكیلات و میلاكاتی سه‌ربازی رێكخراونه‌ته‌وه و هه‌ر له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانیشه‌وه بۆ له‌مه‌ودا هاوكاری ماددی و لۆجیستی و سه‌ربازی ده‌كرێن.
گوتیشی: "قه‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه، كه‌وتۆته سه‌ر ئاستی به‌رفراوانی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ش ئاشكرایكرد: كه یه‌كگرتنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كان پێویستی به‌ته‌وافوقی سیاسیی هه‌یه‌و له‌رێگه‌ی هاوپه‌یمانانیشه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان گه‌یێندراوه، كه ده‌بێت هه‌مووان له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا كۆببنه‌وه".
له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا، وه‌زیری پێشمه‌رگه روونی كرده‌وه، كار‌و ئه‌ركی په‌رله‌مانی گرنگ و كاریگه‌ره له‌سه‌ر پرسی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ سه‌رخستن و سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كارانه‌ی له‌وه‌زاره‌ت ده‌ستمان داوه‌تێ. بۆئه‌مه‌ش پێویستیمان به راوێژ‌و هاوكارییه‌كانی په‌رله‌مانتاران و په‌رله‌مان هه‌یه له‌دیاریكردن و چاودێریكردنی خاڵه ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌كانی پڕۆسه‌ی ریفۆرمی سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.
هه‌ر له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه سه‌رنج و پێشنیاره‌كانیان خسته‌ڕوو، له‌لایه‌ن تیمی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ڵامی پێویست و روون درانه‌وه. له‌سه‌ر پێشنیازی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانیش پێشنیاركرا كۆبونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هه‌ردولا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رێكبخرێت.