لە عێراق ژمارەی مردووان بە کۆرۆنا گەیشتە 13 هەزار کەس
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە عێراق ژمارەی مردووان بە کۆرۆنا گەیشتە 13 هەزار کەس

 

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 813 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 25/1/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 813 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و هەزار و 585 کەسیش چاکبوونەتەوە، 7 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 614 هەزار و 576 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 583 هەزار و 127 کەس چاکبوونەتەوە و 13 هەزار کەسیش گیانیان لە دەستداوە.