ئەنبار.. سیاسییە دەسەڵاتدارەکان پارە لە وەبەرهێنەران دەستێنن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەنبار.. سیاسییە دەسەڵاتدارەکان پارە لە وەبەرهێنەران دەستێنن

بەرپرسێکی ئەنبار ئاشکرای دەکات، کە سیاسییە دەسەڵاتدارەکانی شارەکە بە وەرگرتنی پارە لە وەبەرهێنەران، رێ لە دروستکردنی فڕۆکەخانە، دەگرن.

ماڵپەڕی (ئەلمەعلومە) لە زاری بەرپرسێکی پارێزگای ئەنبار بڵاوی کردووەتەوە، کە پارێزگای ئەنبار هەموو رێکارە یاساییەکانی بۆ دروستکردنی فڕۆکەخانەیەک لەسەر رووبەری دوو هەزار دۆنم زەوی، تەواو کردووە.

ئەو بەرپرسە ئاشکرای کردووە، کە تا ئێستا هیچ وەبەرهێنەرێک ئامادە نییە پرۆژەی دروستکردنی فڕۆکەخانەی ئەنبار وەربگرێت، چونکە سیاسەتمەدارە دەسەڵاتدارەکانی ئەنبار خۆیان لەگەڵ وەبەرهێنەرەکە دەکەنە هاوبەش و پارەی لێدەستێنن.