ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە دوو هەفتەدا ٧٤ کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە دوو هەفتەدا ٧٤ کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوێکی تایبەت بە مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوو هاووڵاتیی دیکە لە سنە و بۆکان دەستگیر کراون و لە دوو هەفتەی ڕابردوودا ٧٤ گەنجی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، ماوەی دوو هەفتەیە شەپۆلێکی دەستگیرکرانی گەنجانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تاران و کەرەج دەستی پێ کردووە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی گوندی "ئاڵی کەند"ی بۆکان بە ناوی سەردار محەمەدپوور لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ٢٣ی١ی٢٠٢١ هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بەناوی سیروان ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ماوەی ١٦ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٧٤ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی تاران، کەرەج، کرماشان، سەوڵاوا.

بەپێی هەمان سەرچاوە لە کۆی ئەو ٧٤ کەسەی کە دەستگیر کراون، ٩ کەسیان لە چالاکوانانی ژن و کچی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.