كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بە بەڵگە.. باوكی سەركەوت شەمسەدین: كوڕەكەم سەردانمان ناكا و چەند مانگ جارێ تەنیا ١٥٠ هەزار دینارمان بۆ دەنێرێت

”ئاسنی كۆن كۆدەكەمەوە و چانسم لە كوڕەكەم نەبوو“

باوكی سەركەوت شەمسەدین ئاشكرای كرد كە دۆخی ئابووریی خراپە و ئاسنی كۆن كۆدەكاتەوە، چونكە كوڕەكەی هەرچەندە ئەندامی پەرلەمانی عێراقە، سەردانی ناكات و چەند مانگ جارێك تەنیا ١٥٠ هەزار دیناریان بۆ دەنێرێت.

سەركەوت لەتیف شەمسەدین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق كە بە یەكێك لە خۆفرۆشترین پەرلەمانتارە كوردەكانی بەغدا ناسراوە، تەنانەت وەفای بەرامبەر بە باوك و دایكیشی نییە و پشتگوێی خستوون.

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پەیامنێری (باسنیوز)، لەتیف شەمسەدین، باوكی سەركەوت بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ”سەركەوت كوڕی منە و ئێمە لە كەسایەتییەكانی بەرزنجەین، من نوێنەری یەكێتی بووم لە بەكرەجۆ، ناوەكەم ئێستاش لایان ماوە“.

لەبارەی ئەو پرسیارەی كە ئاخۆ سەركەوت شەمسەدین سەردانیان دەكات، گوتی: ”نەوەڵا، من قسەی غەڵەتی پی دەڵێم، دەڵێم تۆ لە ئەمریكا بووی، كێ كەری كردی بە قسەی شاسوار هاتیتەوە، شاسواریش كامێرای بۆ دانای؟“.

باوكی سەركەوت شەمسەدین بەهۆی هەژارییەوە بانگبێژی مزگەوتی خەلیفاوایە لە نزیك بەكرەجۆ لە شاری سلێمانی، گلەیی لە شێوازی قسەكردنی كوڕەكەی هەیە و دەلێت: ”بەداخەوە بۆ ئامۆزایەكی شێخ فاتین چوە غەڵەت قسەی كردووە، جوێن بۆ ئەدات؟ جوێن مەعنای نییە، ئەوەی جوێن بدات قیمەتی تیا نییە، هەر كەسێك بێت؟“.

هەروەك دەڵێت: ”ئاسنی شكاو دەفرۆشم، ئێستا لە پشتی سەیارەیەكم لە بەرزاییەكەی خوار مەنتیقە سەناعییەكەم“.

باوكی سەركەوت شەمسەدین نایشارێتەوە كە لەو مووچە زۆر و زەوەندەی پەرلەمانی عێراق، سەركەوت تەنیا چەند مانگ جارێك بڕێكی كەم پارەی بۆ دەنێرێت و دەڵێت: ”كاك سەركەوت چەند مانگ جارێك سەد و پەنجا هەزارم بۆ دەنێرێت، ئەویش جاری وا هەیە بە دەستم ناگات،

خۆی ناینێرێتو دەیداتە دەست ماڵی خەزووری لە سلێمانی، هەموو كەس تەبیعەتی سەخی نییە، منداڵی منە“.

لەبارەی ئەوەی ئاخۆ سەركەوت بەرامبەر بە دایكی هەڵوێستی چیە؟ باوكی سەركەوت شەمسەدین گوتی: ”ژنەكەی سەركەوت وەكوو سەگ تەماشای دایكی دەكات، مەنجەڵە یاپراخ و نانی تیری و شتی بۆ ناردوون، كەچی ئەو ژنەی ئەوەندە بێ سفەتە وەكوو سەگ تەماشای دایكی دەكات. ئیتر ئەلێی چی شانسیشە، هەیە كوڕ بۆی دەبێتە دایك و باوك. كوڕیش هەیە وایە“.