گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی هاووڵاتییه‌كی ڕۆژئاوای كوردستان له هه‌ڵه‌بجه، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
موقه‌ده‌م با‌رزان عوسمان، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ڕای گه‌یاند: "پاش بڵاووبونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌باره‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕێك له گۆڕستانی غه‌ریبان به‌دواداچوونمان بۆ ڕووداوه‌كه كرد و بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و گۆڕه گۆڕی هاووڵاتییه‌كی ڕۆژئاوای کوردستان بووه به‌ناوی (ڕابیعه محه‌مه‌د فارس)، كه ته‌مه‌ن 80 ساڵ بووه و خه‌ڵكی كۆبانێی ڕۆژئاوای كوردستان بووه، له ڕێکەوتی 18ی6ی2020 له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كۆچی دوای كردووه".
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕوونیشی كرده‌وه: "له ڕیکەوتی11ی1ی2021 به ئاگاداریی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه‌سوكاره‌كه‌ی دەستیان کردووە به گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه بۆ شاری كۆبانێ له ڕۆژئاوای كوردستان، له هه‌مانكاتدا خزم و كه‌سوكاره‌كه‌شی ماڵیان گواستووه‌ته‌وه بۆ شاری كۆبانێ له ڕۆژئاوای كوردستان".