حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەرماڵەیەك بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرج دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەرماڵەیەك بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرج دەكات

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی  یاسای چاکسازی، دەرماڵەیەک بۆ ژمارەیەك لە فەرمانبەران خەرج دەکات کە دوای خانەنشینیش دەرماڵەکە خەرج دەکرێ.

بە پێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كە وێنەیەكی دەست (باسنیوز) کەوتووە، بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، چەند بڕیارێک  بۆ ئەو کەسانە دەرکراوە کە  فەرمانبەرن و هاوكات مووچەی کەمئەندامیشیان هەیە.

بەپێێ بڕیارەكە، دەرماڵەیەک بە ناوی (لە بری کەمئەندامی) بە ڕێژەی 50% له مووچەی بنەڕەتیی کەمئەندامی، بە مەرجێک لە 100 هەزار دینار تێپەڕ نەکات، خەرج دەکرێ.

لێژنەیەكیش لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی تەندروستی ڕێژەی کەمئەندامی دیاری دەکات، ئەویش بە پێی یاسا و ڕێنماییەکان.

بە پێی بڕیارەکە، دەرماڵەی (لە بری کەمئەندامی) دوای خانەنشینیی فەرمانبەریش، بەردەوام دەبێت.

کوێستان محەمەد، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بۆ چۆنیەتیی خەرجکردنی دەرماڵەی لە بری کەمئەندامی، پاش دیراسەت، ڕێنماییەکمان دەرکردووە و پاش بڵاو بوونەوەی لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان جێبەجێ دەکرێ".

ئاشکراشی کرد: "نابێ ئەو دەرماڵەیە لە 100 هەزار دینار تێپەڕ بکات و پاش خانەنشینبوونی کەسەکەش، خەرجکردنی بەردەوام دەبێت".

کوێستان محەمەد ڕوونی کردەوە لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری خەریکی جیاکردنەوەی ناوەکانن.

لە لایەن خۆشیەوە هیوا  ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای کارکردن لەگەڵ وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، تواندرا 12 هەزار مووچەخۆر جیا بکەینەوە کە هەم فەرمانبەرن، هەمیش مووچەی کەمئەندامییان هەیە، ئەو مووچانە دەبڕدرێ و دەرماڵەیەکیان بۆ  خەرج دەکرێت و دەخرێته سەر مووچەکەیان".