بازرگانیی عێراق: ناتوانین خۆراکی مانگانەی بایەعی دابەش بکەین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بازرگانیی عێراق: ناتوانین خۆراکی مانگانەی بایەعی دابەش بکەین

وەزیری بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، کە ئەگەر پارە بۆ کڕینی خۆراکی بایەعی دابین نەکرێ، ناتوانن مانگانە ئەو خۆراکانە بۆ هاووڵاتییان دابین بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 25-1-2021، عەلا جبوری، وەزیری بازرگانیی عێراق بە رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، کەمتەرخەمی لە دابینکردنی پارەی پێویست، وایکرد وەزارەتەکەی لە ساڵی 2020 نەتوانێ خۆراکی مانگانە بە تەواوی بۆ هاووڵاتییان دابین بکات.

عەلا جبوری هەروەها رایگەیاندووە، ئەوان بەدەوام داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن لە سەرەتای ساڵەوە پارەی پێویست بۆ کڕینی خۆراکی بایەعی دابین بکات، ”ئەگەر پارەمان بۆ دابین نەکرێ، ناتوانین خۆراکی بایەعی بکڕین و بەسەر هاووڵاتییان دابەشی بکەین“.

وەزیری بارزگانیی عێراق ئاماژەی بە هەوڵەکانی وەزارەتەکەی بۆ پێدانی فۆرمی بایەعی بەو هاووڵاتییانەی داهاتیان سنووردارە کردووە و رایگەیاندووە، لێژنەیەک بە سەرۆکایەتیی وەزیری کار چاکسازی لە لیستی فۆرمی بایەعی دەکات، بۆ ئەوەی ئەو خۆراکانە تەنیا بە کەسانی هەژار بدرێن.