كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

عێراق داوای شەش ملیار دۆلار قەرزی فریاکەوتن لە سندوقی نەختی نێودەوڵەتی دەکات

عێراق داوا لە سندوقی نەختی نێودەوڵەتی دەکات، لە چوارچێوەی قەرزە فریاگوزارییەکان، بڕی شەش ملیار دۆلار قەرزی پێبدات.

ئەمڕۆ دووشەممە 25-1-2021، سندوقی نەختی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، داواکەی عێراقیان بە دەست گەیشتووە و دەستیان بە گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کردووە.

هەروەک سندوقی نەختی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، داواکەی عێراق بۆ هاوکاریی خێرا و دانەوەی قەرزەکە بە ماوەیەکی درێژە.

پێشتر عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی داوای شەش ملیار دۆلاری وەک قەرزی فریاگوزاریی خێرا لە سندوقی نەختی نێودەوڵەتی، کردووە.

عەلی عەللاوی هەروەها رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی لە چوارچێوەی پرۆگرامێکی دیکە، داوای چوار ملیار دۆلاری دیکەی لە سندوقی نەختی نێودەوڵەتی کردووە.

ئەو داوایەی عێراق لەکاتێک دایە، کە ئەو وڵاتە یەکێکە لە وڵاتانی سەرەکیی بەرهەمهێنەر و هەناردەکاری نەوتی جیهانی و داهاتی نەوتیی ساڵانەی دەیان ملیار دۆلارە.