لە هەولێر بەرگدروویێکی ئافرەتان کامێرا لە شوێنى خۆگۆڕین دادەنێ و پۆلیسیش دەستگیری دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە هەولێر بەرگدروویێکی ئافرەتان کامێرا لە شوێنى خۆگۆڕین دادەنێ و پۆلیسیش دەستگیری دەکات

گوتەبێژى پۆلیسى هەولێر رایگەیاند کەسێکیان دەستگیرکردووە کە پیشەى بەرگدرووی ئافرەتانە، کامێرای لە شوێنی خۆگۆڕینى ئافرەتان داناوە و پاش دەستگیرکردنی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "دواى سکاڵاى هاووڵاتییەکى بە نەتەوە عەرەبى دانیشتووى هەولێر، مەفرەزەکانى پۆلیس لە گەڕەکى ئەندازیارانى شارى هەولێر کەسێکیان دەستگیر کردووە کە پیشەى بەرگدرووى ئافرەتانە، بە تۆمەتى دانانى کامێرا لە شوێنى خۆگۆڕینى ئافرەتان لە نێو دووکانەکە".

راشیگەیاند: "ئەو کەسەى دەستگیرکراوە ناوى (ع.س)ەو تەمەنى 37 ساڵە و خێزاندارە، خەڵکى رۆژئاواى کوردستانە و ماوەى 10 ساڵە لە هەولێر کارى دروونى جلى ئافرەتان دەکات،جلى بۆ کچێک چاک کردووە کاتێک ئەو کەسە چووەتە شوێنى خۆگۆڕین بۆ لەبەرکردنى جلەکە بینیویەتى مۆبایلێک کامێراى ڤیدیۆکەى کراوەتەوە و لە ژێر پارچە قوماشێک حەشاردراوە".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" دواى ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە لەگەڵى تۆمەتبارەکە دانى بە تاوانەکەیداناوە، پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوتەوە و ئەو کەسە بەپێى ماددەى 402 لە یاساى سزادانى عێراقى بەندکراوە".