بێ گومان لابردنی چەوری لە بەرنامەی خواردندا گونجاو نییە و ئەم کارە زیانی بۆ سەر تەندروستیی هەیە. بە باوەڕی پزیشکان و پسپۆڕان، ئەگەر مرۆڤ بە هیچ شێوەیەک سوود لە خواردنی چەوری وەرنەگرێت، زیان بەر مێشکی دەکەوێت.
سەبارەت بەم بابەتە بۆ گۆڤاری (سێو) ئاشکرایان کرد، ئەگەر هیچ چەورییەک نەخۆی، جەستەت تووشی کەمیی ڤیتامینەکان دەبێت، تەندروستیی دڵت ئەکەوێتە مەترسییەوە و هەمیشە و بەردەوام هەست بە برسێتی دەکەی، بۆیە پێویستە سوود لە خواردنی چەوریی سروشتی و تەندروست (زەیتی زەیتوون، زەیتی کونجی،...) وەربگری، بەڵام زیادەڕۆییش لە خواردنی چەورییەکاندا نەکەی.