كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لەبەر ئەم هۆکارە هەوکردنی ددان مەترسیدارە

 

بەگوێرەی زانیاریی پزیشکانی بواری ددان، بوونی هەر جۆرە هەوکردنێک لە ددان، سەرچاوەی سەرهەڵدانی نەخۆشی و کێشەگەلی ترە، ئەوان بۆ گۆڤاری تەندروستیی (سێو) شی دەکەنەوە، هەر کات ددان هەوی کرد و تووشی کێشە بوو، پێویستە دەستبەجێ لە لای پزیشک چارەسەر وەربگری، چونکە گرنگینەدان بە هەوکردنی ددان تووشی کێشەی ترت دەکات، واتە هەوکردنی ددان هۆکارە بۆ زیانگەیاندن بە مێشک، تەنانەت لە زۆر حاڵەتدا کێشە بۆ چاویش دروست دەکات. بۆیە ئەگەر ددانەکانت تووشی ئەم حاڵەتە بوون، واباشترە دوای نەخەیت و زووتر سەردانی پزیشک بکەی، تا تەشەنە نەکات و کێشە بۆ ئەندامانی تری جەستەت دروست نەکات.