ئەمڕۆ یەكشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پەروەردە، سوپاسی مامۆستایانی كوردستانی كرد.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی "لە ڕۆژی جیهانیی پەروەردەدا، سوپاسی مامۆستایانی كوردستان دەکەم بۆ کار و قوربانیدانی بهردهوامیان، بەتایبەتی لە کەمکردنەوەی لێکەوتە نەرێنییەکانی پهتای کۆڤید-19 لەسەر پرۆسەی خوێندن".
مەسرور بارزانی هەروەها نووسیویەتی "دەزانم ئەمە ئهركێكی سهخت بوو، بۆیە سوپاسی ھەموو خزمەتکردن و ھەوڵ و کۆششەکانى مامۆستایانی کوردستان دەکەم".