ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق: حکوومەت نیازی بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری نییە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق: حکوومەت نیازی بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری نییە

ئەندامێکى لیژنەى دارایی لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند حکوومەت نیازى نییە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرز بکاتەوە، چونکە کورتهێنانێکى زۆرى لە بودجەى 2021 بۆ دروست بووە و نرخى دۆلاریش بە نرخى ئێستا جێگیر کراوە.

شێروان میرزا، ئەندامى لێژنەى دارایی لە پەرلەمانى عێراق بە (باسنیوز)ى راگەیاند: "هەموو ئەو دەنگۆیانەى باس لە دابەزینى نرخى دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقى دەکەن دوورن لە راستییەوە، چونکە حکوومەتى عێراق بە هیچ جۆرێک نیازى ئەوەى نییە ئێستا بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرز بکاتەوە ، لەبەر چەند هۆکارێک کە حکوومەت ناتوانێ ئەژماریان بۆ نەکات".

راشیگەیاند: "بە هۆى قەیرانى دارایی و دابەزینى نرخى نەوت کورتهێنانى بودجە 2021 گەیشتووتە 71 دینار تریلیۆن کە دەکاتە 44 %، ئەمە لە کاتێکدایە کە نرخى یەک دۆلار بە 1460 دینار ئەژمار کراوە، ئەگەر نرخى یەک دۆلار بە نرخى پێشوو کە 1200 دینارە کورتهێنانى بودجە دەگاتە 95 تریلیۆن دینار کە دەکاتە 55 بۆ 60 % ئەمەشرێژەیەکى ئێجگار زۆرە".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" لەلایەکى دیکەوە بانکى دراوى نێودەوڵەتى داواى لە حکوومەتى عێراق کردووە نرخى یەک دۆلار بە 1600 دینارى عێراقى جێگیر بکات، بۆیە لەهەموو بارێکدا حکوومەتى عێراق ناتوانێ ئەو نرخەى ئێستا دابەزێنێ".