سه‌رۆكی ناوه‌ندی هزر بۆ گفتوگۆ و چاكسازی، ئاماژه به‌وه ده‌كا كه شه‌رم و عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه پێیان وابێ له كوردستان دزی و پێشمه‌رگه‌ی ناشه‌رعی هه‌بێ و پێی وایه ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له به‌ڕێوه‌بردندا شكستیان خواردووه.
شێخ مه‌جید عوقابی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی هزر بۆ گفتوگۆ و چاكسازی له پۆستێكدا كه له په‌یجی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: زۆر شه‌رم و عه‌یبه، كه وای دابنێین كوردستان دزی و قاچاخ و پێشمه‌رگه‌ی ناشه‌رعی تێدایه، یان بڵێین ئه‌من و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی تێدا نییه و نه‌یبینین.
له به‌شێكی نووسینه‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه به‌راوردكردنی حزبه كوردییه‌كان و حزبه عه‌ره‌بییه‌كان، وه‌كوو به‌راوردی نێوان ئه‌مین و مه‌ئموونی كوڕانی هاڕوون ڕه‌شید وان، كه مه‌ئموون كاری جددی و ڕژدی ده‌كرد و هزری ده‌جووڵا، به‌ڵام ئه‌مین سه‌ره‌ڕای گه‌وره‌یی سوپاكه‌ی، فه‌رمانڕه‌وایی له ده‌ست دا و كه‌وته ده‌ست مه‌ئموونی برای.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه به‌رده‌وام شكست به درۆ و ساخته په‌رده‌پۆش و به‌رگدار ده‌كرێ، "هه‌وڵدان به ئاراسته‌ی ئاژاوه و كێشه، پاساوی لاوازی و گه‌نده‌ڵییه، ئێسته وه‌ك ئه‌وه‌ی لێ هاتووه، گوایه كورد عێراقی داگیر كردووه و ئێمه له ژێر ركێفیانداین و به هۆی ئه‌وانه‌وه ناتوانین وڵاته‌كه‌مان هه‌ستێنینه‌وه".
سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه كورد له پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاست فه‌رمانڕه‌وا و حوكمبه‌ده‌ست نین و عه‌ره‌ب فه‌رمانڕه‌وایه، جگه له زۆربوونی هه‌ژاری و نه‌خوێنده‌واری، چی تێدا گۆڕاوه؟
پێشی وایه كه شكستخواردن له به‌ڕێوه‌بردن، په‌یوه‌ندیی به ئیراده‌ی كه‌سێكی تره‌وه نییه.