3800 مۆڵه‌تی كارگه‌ی پیشه‌سازیی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

3800 مۆڵه‌تی كارگه‌ی پیشه‌سازیی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن

 به‌رێوه‌به‌ری گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی له‌ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر مۆڵه‌تی پیشه‌سازی دراوه‌ و کۆی ئاماری ژماره‌ی مۆڵه‌تی پیشه‌سازیش له‌ ساڵی ڕابردوو 180 مۆڵه‌ت بووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24/1/2021، مسته‌فا زوبێر، بۆ (باسنیوز) گوتی: ساڵی رابردوو  180 مۆڵه‌تی پیشه‌سازی‌ به‌ کۆمپانیاکان دراوه‌ و ڕوون نییه‌ چه‌ند له‌و مۆڵه‌تانه‌ ده‌ستیان به‌کار کردووه‌، به‌ڵام گرینگ بووه‌ بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌سازی له‌ کوردستان، چونکه‌ به‌شێکیان دامه‌زراوه‌ی گه‌وره‌ن و کاتیان ده‌وێت بۆ ده‌ست به‌کار بوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌ 3800 مۆڵه‌تی کارگه‌ی پیشه‌سازی له‌ کوردستان هه‌یه‌ و ئه‌م ئامارانه‌ ئه‌گه‌ری گۆڕانکارییان تێدا هه‌یه‌، چونکه‌ جووڵه‌ی بازرگانی به‌رده‌وامه‌‌.