هولیا ئافشار هەواڵەكانی (باسنیوز) لای خۆی شەیر دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هولیا ئافشار هەواڵەكانی (باسنیوز) لای خۆی شەیر دەكات

هولیا ئافشار، ئەكتەر و گۆرانیبێژی ناوداری توركیا و بە رەگەز كورد، هەواڵێكی ئاژانسی (باسنیوز) لە لای خۆی شەیر دەكات و بە هەزاران كۆمێنت و لایكی بۆ هاتووە.

هەفتەی رابردوو، (باسنیوز) دیمانەیەكی تایبەتی لەگەڵ سیاسەتوانی كورد (یوكسەك ئافشار)دا ئەنجام دا، كە دەكاتە پووری هولیا ئافشار و هەر لە رێگەی ئەویشەوە پرسیارێكی ئاڕاستەی هولیا ئافشار كرد، دوای بڵاوبوونەوەی دیمانەكە بە زمانی توركی و كوردی، هولیا دیمانەكەی لە پێگەی خۆی لە تویتەر شەیر كردووە.

هولیا بە یەكێك لە ئافرەتە بەناوبانگەكانی توركیا لەڕووی نواندنەوە ناسراوە، لە زۆرێك لە دیمانەی تەلەڤزیۆن و رۆژنامەكانیشدا كوردبوونی خۆی نەشاردووەتەوە.

ئەو یەكێك بوو لەوانەی گۆرانییەكی كوردی بە شێوەی دوێت لەگەڵ هونەرمەندی گەورەی كورد جوان جاجۆدا تۆمار كرد و پاشان بەشێوەی كلیپ بڵاو كرایەوە.

ئافشار خاوەنی دەیان فیلمی سینەمایی و گۆرانی و كلیپە، بەڵام هەموو بەرهەمەكانی بە زمانی توركییە و ئاخافتنیشی بە زمانی كوردی تا ئاستێك باشە.

دوای ئەوەی ڕێكخراوى تیرۆرستیی داعش هێرشی كردە سەر هەرێمی كوردستان، بەشێك لە هاووڵاتییانی شەنگال، بەهۆی داگیركردنی شارۆچكەكەیان روویان لە كەمپەكانی توركیا كرد لە عەنتاب، ئافشاریش وەكوو پاڵپشتییەك بۆ ئەوان سەردانی كەمپەكەی كرد و پێیانی گوت: ”وەرن با قسە بكەین، منیش وەكوو ئێوە كچە كوردم“،ئەم گوتەیەی ئافشار دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبوو لە میدیاكانی توركیادا.