گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی به‌خێوكردنی مانگا له‌ دهۆك ده‌كرێته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی به‌خێوكردنی مانگا له‌ دهۆك ده‌كرێته‌وه‌

 له‌ چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وه‌به‌رهێنانی دهۆك، مۆڵه‌تی دروستكردنی گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی به‌خێوكردنی مانگا و گۆلكی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌ لایه‌نێكی ناوخۆیی كه‌رتی تایبه‌ت دا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24/1/2021، كوردۆ ئیحسان، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی پارێزگای دهۆك به‌ (باسنیوز)ـی ڕاگه‌یاند، كه‌ هه‌نگاوی دروستكردنی گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی به‌خێوكردنی مانگا و گۆلك له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق، یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ ستراتیژییه‌كان و له‌ ڕێی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه‌، وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی جووڵه‌ی تێ ده‌كه‌وێ، به‌ تایبه‌ت كه‌ به‌رهه‌می ناوخۆیی سپیایه‌تی و به‌رهه‌مه‌ شیرییه‌كانی لێ چێ ده‌كرێ.

ئاشكراشی كرد، كه‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ له‌ ڕێی كۆمپانیایه‌كی ناوخۆییه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕووبه‌ری هه‌زار دۆنم دروست ده‌كرێ و بڕی 40 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان كراوه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌به‌رهێنان، دووپاتیشی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌یه‌ بۆ به‌خێوكردنی ماڵات و مانگا، كه‌ تێیدا مانگای هۆڵه‌ندیشی بۆ ده‌گوازرێته‌وه‌ و پڕۆژه‌كه‌ هاوكاریی ته‌كنیكیی هۆڵه‌ندای له‌گه‌ڵدا ده‌بێ.

ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو، كه‌ له‌ ماوه‌ی دوو ساڵدا پڕۆژه‌كه‌ كۆتایی پێ دێ و به‌ دروستكردن و ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه‌، به‌رهه‌می شیر و سپیایه‌تی بۆ هه‌موو پارێزگاكانی كوردستان و عێراق ده‌نێرن.