كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەرپرسێکی عێراقی بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزا درا

بەرپرسێکی عێراقی بە شەش ساڵ زیندنیکردن و پێبژاردنی بڕە پارەیەک، سزا درا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24-1-2021، دادگای تاوانەکانی سەر بە دادگای رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیی عێراقی، ئەحمەد عەبدولجەلیل، بەڕێوەبەری پێشووی دەستەی خانەنشینیی نیشتمانیی عێراقی، سزا دا.

سزاکە، بریتییە لە شەش ساڵ زیندانیکردن و پێبژاردنی بڕی 10 ملیۆن دینار، بەهۆی ”گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی وڵات“. بەسەر ئەحمەد عەبدولجەلیلدا سەپێندراوە.

ئەحمەد عەبدولجەلیل رۆژی 30-6-2020 لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.

 

نووسراوی دوورخستنەوەی عەبدولجەلیل لە پۆستەکەی