كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە فێستیڤاڵی بازاڕی كەلار پیشانگایەكی كتێب كراوەتەوە

لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی بازاڕی کەلار لە قەزای كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، كتێبی ژمارەیەك دەزگای چاپەمەنی نمایش كراوە، هاوكات ماوەی فێسیڤاڵ بۆ دوو رۆژی تر درێژ كراوەتەوە.

هاوار حەمید، سەرپەشتیاری پێشانگەی تایبەت بە كتێب لە فێسڤیاڵی بە بازاڕكرن لە گەرمیان، ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی1ی2021، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئێمە وەك بەشی  پێشانگای كتێب لە فێستیڤاڵی بە بازاڕكردن لە گەرمیان، كتێبی حەوت دەزگای چاپەمەنیمان لە هەرێمی كوردستان نمایش کردووە، كە بریتین لە ئەندێشە، رێنما، فام، تەفسیر و چەند دەزگایەكی تر."

گوتیشی: "نزیكەی چوار هەزار ناونیشان كتێب خراوەتە ڕوو كە زیاتر لە 6 هەزار كتێب دەبێ کە بوارەكانی رۆشنبیری، مێژوو، ئایین، فەلسەفە، ئەدەب و ژینگەی لەخۆ دەگرێت."

راشی گەیاند: "داشكاندنەكانی 30% بۆ سەرەجەم كتێبەكان کراوە کە بە زمانەکانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزین."

ئەگەرچی بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە فێستیڤاڵەكە كۆتایی بە كارەكانی بهینێت، بەڵام بۆ ماوەی دوو ڕۆژی تر درێژ كرایەوە.