به‌ڤیدیۆ.. درامایه‌ك له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. درامایه‌ك له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنرێ

درامایه‌ك له‌سه‌ر به‌رگرییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌رهه‌م ده‌هێنرێ، گۆرانیبێژێكى ناسراویش ڕۆڵى سه‌ره‌كى له‌ دراماكه‌دا ده‌بینێت.

سۆران ئیبراهیم، ئه‌كته‌رى كورد، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، چه‌ند گرته‌ ڤیدیۆیه‌كى نێو دراماكه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ دراماكه‌دا سۆران ئیبراهیم و ڕۆمی هه‌ركی، گۆرانیبێژی كورد، ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن.

سۆران ئیبراهیم له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌، نووسیویه‌تی: "پێشمه‌رگه‌ خاكی كوردستانی پاراست نه‌ك كه‌سانی تر، چاوه‌ڕوان بن به‌زوویی له‌ درامایه‌كی نێوه‌ده‌وڵه‌تی نیشانی هه‌موو دونیای ده‌ده‌ین".