كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

کەمیی ئاوی جەستەت بەمە قەرەبوو بکەوە

 

بەگوێرەی زانیاریی زیشکان و پسپۆرانی بواری خۆراک، مرۆڤ لە هەموو ورزەکاندا پێویستی بە خواردنەوەی ئاوی زۆرە و کەمئاویی جەستە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ وەرزەکاندا نییە.

هەندێک کەس پێیان وایە، تەنیا لە وەرزی گەرمای هاویندا جەستە پێویستی بە ئاوی زۆرە، زانست ئەیسەلمێنێت ئەم بۆچوونە ناڕاست و هەڵەیە و جەستەی مرۆڤ لە وەرزی سەرماشدا تووشی کێشەی کەمئاوی دەبێت.

پزیشکان و پسپۆڕان پێیان وایە، نەک تەنیا ئاو، بەڵکوو هەندێک خواردنی بەسوود بڕێکی زۆر لە ئاوی جەستە مسۆگەر دەکەن.

ئەوان لە درێژەی بابەتەکەدا بۆ گۆڤاری (do you know) ناوی ئەو خۆراکانە دەخەنە روو، کە هەڵگری رێژەیەکی زۆر ئاون، بۆ نموونە، لە هەر دانە بیبەری خڕی زەرد رێژەی 93% ئاو هەیە، ترێ یەکێکە لەو میوانەی بڕی 81% ئاوی تێدایە، هەروەها لالەنگی 87% هەڵگری ئاوە، بە هەمان شێوە یەک دانە خەیار 95% ئاوی تێدایە و ڕێژەی 94% لە قورسایی تەماتە ئاوە و میوەی ئەنەناسیش بە رێژەی 87% ئاوی تێدایە، بۆیە ئەگەر ناتوانی وەکوو پێویست ئاوی زۆر بخۆیتەوە، جگە لە خوادنەوەی چەند کووپ ئاو، سوود لە خواردنی یەک یاند چەند دانە لەم خۆراکە ئاودارانە وەربگرە.