وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومهتى ههرێمى كوردستان له نووسراوێكدا ئاماژه بهوه دهدات، پارهى سێ مانگى مامۆستایانى وانهبێژ خهرج دهكرێت.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومهتى ههرێمى كوردستان، كه وێنهیهكى دەست (باسنیوز) کەوتووە و نووسراوەکە بۆ وەزارەتی پەروەردە نێردراوە، ئاماژە بە ڕەزامەندیی خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ی ساڵی ڕابردووی وانەبێژان دراوە، بڕی پارەکەش چوار ملیار و 675 ملیۆن دینارە.
لە نووسراوەکەدا جەخت لەسەر فەرمانێكى ئەنجوومەنی وەزیرانى ههرێمى كوردستان کراوە و ئاماژه بهوه دراوه، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و سەروو بەکالۆریۆس، 300 هەزار دینار بۆ هەر مانگێک خەرج دەکرێ، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمیش 250 هەزار دینار خەرج دەکرێ.
کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "مانگانە پارەکە دەدرێ، ئێستا وەزارەتی پەروەردە خەریکی ئامادەکردنی ناوی مامۆستایانی وانەبێژە، تا بەزووترین کات خەرج بکرێت".
ڕوونیشی کردەوە، ڕێنوێنى بۆ سەرجەم پەروەردەکان چووە، تاوەکوو زانیاری بۆ وەزارەتی پەروەردە بنێرن، بۆ ئهوهى زووتر پارەکە دابەش بکرێت، گوتیشی: "وانەبێژان داوا دەکەن ئەم بڕە پارەیە کە بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر دراوە، بۆ ساڵی نوێى خوێندنی 2020-2021 بۆ هەر 12 مانگ بێ ڕەچاوکردنی پشووەکان بەردەوام بێت".
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 18 هەزار وانەبێژ هەن و شایستەی داراییان پێ دەدرێ.
