ساندرا خالید، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆی، به ناوی (دانسا تانگۆ) بڵاو كرده‌وه.
ساندرا خۆی تێكستی ئه‌و گۆرانییه نوێیه‌ى ئاماده كردووه و ئاوازه‌كه‌یشی وه‌رگیراوه، له ئه‌ورووپا كاری وێنه‌گرتن بۆ كلیپه‌كه كراوه، كلیپه‌كه له ماڵپه‌ڕى ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه خاوه‌نی چه‌ند نامیلكه‌یه‌كی شیعری و ژماره‌یه‌ك گۆرانییه، گۆرانی به زمانی بیانیش بڵاو كردووه‌ته‌وه، چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا كلیپێكی له ئه‌ورووپا بۆ پشتگیری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بڵاو كرده‌وه.