مەزڵوم كۆبانێ سوپاسنامەیەك ئاراستەی مەسرور بارزانی دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مەزڵوم كۆبانێ سوپاسنامەیەك ئاراستەی مەسرور بارزانی دەكات

چاوەڕێی پێكەوە كاركردنی زیاترین لەپێناو بەرژەوەندییەكانی كورد

ئەمڕۆ هەینی مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە پەیامێكدا سوپاسی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ناردنی پرسەنامە بەبۆنەی كۆچی دوایی دایكیان و رایگەیاندووە چاوەڕێی پێكەوە كاركردنی زیاترن لەپێناو بەرژەوەندییەكانی كورد

لە پەیامەكەی مەزڵوم كۆبانێدا هاتووە "بەڕێز كاك مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سوپاسی بێپایانتان دەكەین بۆ ناردنی پرسەنامەیەك بە بۆنەی كۆچی دوایی دایكم، سوپاسی هەستی ڕاستگۆیانەتان دەكەین و هیوای تەمەندرێژییتان بۆ دەخوازین، لە خودا دەپاڕێینەوە چاكەتان بداتەوە، سەركەوتووتان بكات و ئازیزانتان لێ نەستێنێت".

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە كۆتایی پەیامەكەیدا بە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی راگەیاندووە كە چاوەڕێی پێكەوەكاركردنی زیاترن لە ڕۆژانی داهاتوودا لەپێناو بەرژەوەندییەكانی گەلی كورد.

ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە، خەزنە حاجی حسێن دایكی مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات و هاوسەری دكتۆر خەلیل عەبدی، لە تەمەنی 83 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لە ماڵەكەی خۆیدا لە كۆبانێ كۆچی دوایی كرد.