داعش به‌رپرسیاریه‌تیی ته‌قینه‌وه‌كانى به‌غداى گرته‌ ئه‌ستۆ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

داعش به‌رپرسیاریه‌تیی ته‌قینه‌وه‌كانى به‌غداى گرته‌ ئه‌ستۆ

ڕێكخراوی تیرۆرستیی داعش، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رپرسیاریه‌تیی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدای گرته‌ ئه‌ستۆ، به‌هۆیانه‌وه‌ 32 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له‌ 100 كه‌سیش بریندار بوون.

داعش له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌، چه‌كدارێكیان به‌ ناوی (ئه‌بو یووسف ئه‌نساری)، به‌ پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ خۆی له‌ گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ڕان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌، دووه‌م ته‌قینه‌وه‌ش كه‌سێكی دیكه‌ به‌ ناوی (محه‌مه‌د عارف ئه‌لموهاجیر) ئه‌نجامی داوه، كه‌‌ له‌ هه‌مان شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م بوو.

ته‌قینه‌وه‌كان له‌ ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی كاردانه‌وه‌ی زۆریان به‌ دوای خۆیاندا هێنا.

له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاستی باڵادا ته‌قینه‌وه‌كان ئیدانه‌ كران و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ڕووی بریندارانی ئه‌و كرده‌ تیرۆریستییانه‌دا كرده‌وه‌.

هاوكات شه‌وی رابردوو، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و چه‌ند به‌رپرس و فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای ئه‌منی له‌ پۆسته‌كانیان دوور خسته‌وه‌.