لە ئەورووپا بازرگانیی ئۆتۆمبێل دادەتەپێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە ئەورووپا بازرگانیی ئۆتۆمبێل دادەتەپێت

كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بەڕێژەی 24% كەمی كردووە

رۆژنامەیەكی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە ساڵی ڕابردوو بازرگانیی ئۆتۆمبێل لە وڵاتانی ئەورووپا داتەپینێكی گەورەی تۆمار كردووە، نزیكەی چارەگێكی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل كەم بووەتەوە.

ڕۆژنامەی "گاردیان" لە راپۆرتێكدا نووسیویەتی كە بازرگانیی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە ساڵی 2020دا لە وڵاتانی ئەورووپا بە رێژەی 24% كەم بووەتەوە، بۆیە ساڵی رابردوو بە بەراورد لەگەڵ چەند ساڵی ڕابردوودا، بە خراپترین ساڵ دادەنرێ بۆ بازرگانیی ئۆتۆمبیل، بە تایبەت لە مانگەكانی كۆتایی ئەم ساڵەدا كە بازرگانییەكە بە تەواوی داڕما.

لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەدا هاتووە كە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆكاری سەرەكی بووە لە خراپبوونی ئەم بازرگانییە، چونكە بەهۆی مانەوەی هاووڵاتییان بۆ ماوەیەكی زۆر لە ماڵەوە و خراپبوونی باری ئابوورییان، بازرگانیی ئۆتۆمبیل بەرەو كزی چووە، سەرباری ئەوەی لە وڵاتانی ئەورووپادا بەردەوام كەرتی گشتیی گواستنەوە بەرەو پێش دەچێت و زۆرێك لە وڵاتانی باكووری ئەورووپا بە نیازی ئەوەن كۆتایی بە خاوەندارییەتی ئۆتۆمبێلی تایبەتی بێنن و كەرتی گواستنەوەی گشتی تەواوی پێداویستیی هاووڵاتییان لە گواستنەوە دابین بكات.