كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی دهۆك لە تەقینەوەكانی بەغدا گیانی لەدەست دا

 

هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی دهۆك لە ئەنجامی تەقینەوەكانی ئەمڕۆی بەغدای پایتەختی عێراق گیانی لەدەست داوە.

ئامەد كەمال، برازای قوربانییەكە بە (باسنیوز)ی راگەیاند، مامی بە ناوی غازی حازم كە تەمەنی ٤٥ ساڵە، نزیكەی دە ساڵە لەگەڵ دوو كوڕی خۆی لە شاری بەغدا ئیشی فرۆشتنی هەنگوین دەكات.

ڕوونیشی كردەوە كە چوار ڕۆژ لەمەوبەر غازی حازم هەندێك هەنگوینی بردووە و ئەمڕۆ ویستوویەتی لە بازاڕی گۆڕەپانی تەیران لە ناوەڕاستی شاری بەغدا بیفرۆشێت، تەقینەوەكان روویان داوە و ئەویش بەركەوتووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئێستا كەسوكاری غازی حازم بە مەبەستی گەڕاندنەوەی تەرمەكەی بەرەو بەغدا بەڕێ كەوتوون.

ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی تەیران لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەختی عێراق، دوو تەقینەوە ڕوویان دا كە بەهۆیەوە دەیان كەس كوژران و دەیانی دیكەش بریندار بوون.

 

وێنەی غازی حازم

No description available.