سەرۆك بارزانی ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكانی شاری بەغدا دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆك بارزانی ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكانی شاری بەغدا دەكات

سه‌رۆك بارزانى له‌ په‌یامێكدا ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكانی شاری بەغداى كرد و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت: "هیوادارم بە هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەكان بەزووترین كات ئەوانەی لە پشتەوەی ئەو تاوانانەن بە سزای خۆیان بگەن".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21/1/2021، سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: "بە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ لە ئەنجامی دوو كردەوەی تیرۆریستی لە شاری بەغدا، ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیی بێ تاوان شەهید و بریندار بوون، وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە تیرۆریستییانە دەكەم، سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان و قوربانییانی ئەو ڕووداوانە دەكەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم".

سه‌رۆك بارزانى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌: "تیرۆر دژی ژیان و ئاسوودەیی و ئارامییە و دوژمنی هاوبەشی هەموو لایەكمانە، بۆ لەناوبردن و ڕیشەكێشكردنی تیرۆر، هەماهەنگیی بەردەوامی هەموو لایەك پێویستە، هیوادارم بە هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەكان بەزووترین كات ئەوانەی لە پشتەوەی ئەو تاوانانەن بە سزای خۆیان بگەن".