کچەکەی سولەیمانی دوای کۆتاییهاتنی سەرۆکایەتیی ترەمپ پەیامێکی بۆ دەنێرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کچەکەی سولەیمانی دوای کۆتاییهاتنی سەرۆکایەتیی ترەمپ پەیامێکی بۆ دەنێرێت

کچە گەورەکەی فەرماندەی کوژراوی سوپای قودسی ئێرانی پەیامێک بۆ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دەنیرێت.

دۆناڵد ترەمپ لە رۆژی 20-1-2017 وەک سەرۆکی ژمارەی 45ـی ئەمریکا دەست بەکار بوو و لە رۆژی 20-1-2020 کۆتایی بە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی هات.

زەینەبی کچی قاسم سولەیمانیی فەرماندوی کوژراوی سوپای قودس، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەڵێ، ”بەڕێز ترەمپ، تۆ باوکمت کوشت، لەکاتێکدا باوکم بە سەرکەوتووییەوە سەرۆکایەتیی شەڕ دژی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە کرد، بۆ ئەوەی خەڵک وەک پاڵەوانێک سەیرت بکەن“.

زەینەبی قاسم سولەیمانی هەروەها رایگەیاندووە، خەڵک وەک پاڵەوان سەیری دۆناڵد ترەمپ ناکەن، ”تۆ شکستت هێنا، پەراوێزخرای و شکێنرای و وەک پاڵەوان سەیرت ناکەن“.

کچەکەی قاسم سولەیمانی هەر لە پەیامەکەیدا، بە ترەمپ دەڵێ، ”تۆ کەسێکی بەردەوام بە ترس لە دوژمنەوە دەژیت“.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی 3-1-2020، لە ئەنجامی بۆردومانکردنی کاروانێکی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییەوە، هەریەکە لە ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و نۆ بەرپرس و چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی، کوژران.