پەرلەمانتارێک: لە رێگەی یاسایەکەوە سزاکانی سەرپێچیکارانی سەر تۆڕ و سەرچاوەکانی ئاو دیاری دەکرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێک: لە رێگەی یاسایەکەوە سزاکانی سەرپێچیکارانی سەر تۆڕ و سەرچاوەکانی ئاو دیاری دەکرێن

ئەندامێکى لیژنەى یاسایی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند بۆ پاراستنى تۆڕ و سەرچاوەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمى کوردستان، پێشنیازى یاسایەک ئامادەکراوە و سزاى توندیش بۆ سەرپێچیکاران دیاریکراوە.

خەدیجە عومەر، ئەندامى لیژنەى یاسایی لە پەرلەمانى کوردستان بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "بە ئامانجى پاراستنى تۆڕ و بنچینەکانى ئاو و ئاوەڕۆکان و سەرچاوەى ئاوى خواردنەوە لە هەرێمى کوردستان، پێشنیازى یاسایەک ئامادەکراوە و خوێندنەوەى یەکەمى بۆ کراوە، بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنیشى پێشنیازى یاساکە ئاراستەى هەردوو لیژنەى شارەوانییەکان و یاسایی کراوە، دواى خستنەڕووى پێشنیاز و تێبینییەکانى لێژنە پەیوەندیدارەکان خوێندنەوەى دووەمى بۆ دەکرێ".

راشیگەیاند: "تا ئێستا لە هەرێمى کوردستان بۆ پاراستنى تۆڕ و سەرچاوە ئاوى پاک ، کار بە چەند رێنماییەک کراوە و یاسایەک نەبووە بۆ سزادانى سەرپێچیکاران،بەڵام ئەم پێشنیازى یاسایە بە وردى چۆنیەتى پاراستنى سەرچاوەکانى ئاوى دەستنیشان کردووە".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" جگە لە سزاى پێبژاردن بە درێژى باسى هەموو جۆرە سەرپێچییەک کراوە، هەر لە راکێشانى هێڵى ئاو و شکاندن و دەستدرێژىکردنە سەر تۆڕ و سەرچاوەکانى ئاو و زیانگەیاندن پێیان، تا تێکدانى پڕۆژەکانى ئاو و پیسکردن و دەستکاریکردنیان".