بەڕێوەبەری گومرگی ڕاپەڕین ڕایگەیاند بەھۆی بەفربارینەوە جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزی کێلێ وەستاوە.
جەوھەر ڕەسوڵ، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بە ھۆی ئەو شەپۆڵە بەفرەی کە ماوەی چەند ڕۆژێکە ناوچەکەی گرتووەتەوە،جموجۆڵی بازرگانی بۆ ماوەی سێ ڕۆژە لە مەزری کێلێ وەستاوە".
گوتیشی: "ھەرچەندە تیمەکانی ڕێگاوبان و کۆمپانیاکانی پاککردنەوە لە سنووری ئێمە ڕێگاکە پاک دەکەنەوە بەڵام ئێران لە دیوی خۆی پاکی ناکاتەوە ئەوەش وای کردووە وەستانی جموجۆڵی بازرگانی درێژە بکێشێ".