پەرلەمان و وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و بازرگانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی جووتیاران کۆدەبنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمان و وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و بازرگانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی جووتیاران کۆدەبنەوە

ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەرپرسانی وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان میوانداریی دەکرێن و لەگەڵ لیژنەی کشتوکاڵ لەپەرلەمانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی جووتیاران کۆدەبەوە.


شوان زرارى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌(باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "لیژنه‌ی كشتوكاڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان وا بڕیاره‌ له‌ ڕۆژى سێشه‌مه‌ى داهاتوو میوانداریی وه‌زاره‌تەکانی کشتوکاڵ و بارزگانیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى كه‌ جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان هه‌یانه‌".

گوتیشى: "وا بریاره‌ بانگهێشتى ژمارەیەک جووتیارى شاره‌کانی هەرێمی کوردستان بکەین بۆ ئەوەی بەرنامەیەک دابڕێژین بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر وه‌رگرتنی شایسته‌ داراییه‌كانی جووتیارانى كوردستان".

راشیگەیاند: "ده‌مانه‌وێت بانگهێشتى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش بكه‌ین و بزانین پلانیان چییه‌ بۆ ساڵى 2021، ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ چین كه‌ دێنه‌ پێش جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنیان هەروەها دابه‌شكردنى پاره‌ى به‌رویومى جووتیاران به‌ شێوه‌یه‌كى یه‌كسان، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین بۆ ئەمساڵ بەشێک لە گرفتەکانی جووتیاران چارەسەر بکەین".