وەزارەتى کارەبا: سوود لە غازى بێکەڵک وەردەگرین بۆ بەرهەمهێنانى وزەى کارەبا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتى کارەبا: سوود لە غازى بێکەڵک وەردەگرین بۆ بەرهەمهێنانى وزەى کارەبا

گوتەبێژى وەزارەتى کارەباى هەرێمی کوردستان رایگەیاند بڕیارە لە رێگەى جێبەجێکردنى چەند پڕۆژەیەکەوە سوود لەو غازە وەربگرین کە ئێستا لە کێڵگەکانى بەرهەمهێنانی نەوت کوردستان بەهەردەر دەچێت بۆ بەرهەمهێنانى وزەى کارەبا.

ئومێد ئەحمەد، بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "لە کێلگەکانى بەرهەمهێنانى نەوت و گازەوە ئەو غازەى دەردەچێت و رۆژان بەفیڕۆ دەچێ ناتواندرێ کەڵکى لێوەربگرین، بڕیارە لە رێگەى جێبەجێکردنى چەند پڕۆژەیەک دووبارە سوودى لێوەربگرێت بۆ بەرهەمهێنانى وزەى کارەبا، ئەمەش دەستکەوتێکى باشە چونکە ئەو غازە تا ئێستا بەهەردەر دەچێت و نەتواندراوە سوودى لێوەبگیرێ".

راشیگەیاند: "پڕۆژەکە لە سنوورى ناوچەى گەرمیان جێبەجێ دەکرێت و بە دوو قۆناغ لە دەتواندرێ بڕى 165 مێگاوات کارەبا دابین بکات، بەم نزیکانەش قۆناغى یەکەمى پڕۆژەکە تەواو دەبێ".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" دەتواندرێ لەداهاتوو پڕۆژەکە فراوان بکرێت و بڕێکى زۆرتر وزەى کارەبا بۆ سەر تۆڕى کارەباى نیشتیمانى زیاد بکات، بەم هۆیەشەوە دۆخى کارەباى نیشتمانی باشتر دەبێ".