مەسرور بارزانی: گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەکەم
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مەسرور بارزانی: گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەکەم

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک و جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە: "پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرۆک جۆ بایدن و جێگری سەرۆک کامیلا هاریس دەکەم. بەو هیوایەم لە نزیکەوە کار بکەین بۆ بەهێزکردنی هاوبەشیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، و بۆ گێڕانەوەی دڵنیایی بۆ ناوچەکە کە زۆر پێویستە".

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی1ی2021، جۆ بایدن وەک 46ەمین سەرۆكی ئەمریكا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك سەرۆكی پێشووتری وڵاتەكە لە واشنتۆن سوێندی یاسایی خوارد.