ماوه‌یه‌كه لێره و له‌وێ به‌ر گوێمان ده‌كه‌وێت، كه قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی ئۆپۆزسیۆن و هه‌مه‌لایه‌نی نوێ له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا داده‌مه‌زرێت، هه‌ڵبه‌ت كوردستانی سووریاش ده‌گرێته‌وه.
كاره‌كه سه‌یر نییه، نه نه‌نگییه و نه كه‌م و كوڕی، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ی بۆ ئه‌و ده‌كرێت، پرسی كورد به‌و گه‌وره‌ییه‌ی خۆییه‌وه بۆی نه‌كراوه، به گوته‌ی ئه‌وانه‌ی پڕوپاگه‌نده بۆ ئه‌و قه‌واره تازه چاوه‌ڕوانكراوه ده‌كه‌ن، هێنده‌ی پێ ناچێت ئه‌و گره‌و ده‌باته‌وه.
گه‌وره‌ترین كێشه‌ی عه‌قڵی حزبخواز ئه‌وه‌یه، زۆرترین كات و تونای خۆی له بابه‌ت و پرسی وا خه‌رج ده‌كات، ئامانجیش به‌ده‌ستهێنانی میكانیزمێكه، ته‌نانه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆیه‌كه‌شی بزاندرێت.
به‌ڕێزان، لۆژیكی گشتی وایه، ئه‌وانه‌ی له بوارێكدا ده‌كه‌ونه خۆ، ئامراز ئه‌وه‌یه یه‌كه‌م جار بیر له گه‌ڵاڵه‌كردنی پرۆژه ده‌كرێته‌وه، له‌وێشه‌وه ئامانجی (دوور و نزیك) دیاری ده‌كرێن، ئیدی له‌وه‌دوا خۆت له به‌رده‌م واقیعی "قۆناغی چۆنیه‌تیی به‌جێگه‌یاندن" ده‌بینیته‌وه، جا له‌و كاته‌دا به دوای میكانیزم (ئامراز)دا ده‌گه‌ڕێیت.
به گوێره‌ی ئه‌زموون، قه‌واره‌ی سه‌ركه‌وتووی سیاسی، ئه‌وانه‌ن كه هه‌لومه‌رج یان واقیع گه‌ڵاڵه‌ی كردوون.
له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا دوو قه‌واره‌ی هه‌مه‌لایه‌نی سیاسی هه‌ن، ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات، به‌ره‌ی ئازادی و ئاشتی، عه‌نتیكه‌ش له‌وه‌دایه كه به‌ره‌ی ئازادی و ئاشتی چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا دروست بوو، واته پاش ده‌ستپێكردنی "كاروان"ی دانوستاندنی خۆبه‌خۆی كورد.
پرسیاره گه‌وره‌كه‌ش لێره‌دایه، له‌به‌ر چی "مه‌سه‌ده" و "به‌ره" بیریان له تێكه‌ڵكردنی هه‌ردوو قه‌واره هه‌مه‌لایه‌نه‌كه نه‌كرده‌وه، به تایبه‌تی كه تا ئه‌م كاته دانوستاندن زۆر به گه‌رمی به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌ردوو لایه‌نی دانوستاندكاری باڵاده‌ستی كوردیش سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ردوو قه‌واره‌كه ده‌كه‌ن؟
به دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی نوێ، ئاخۆ چ شتێك دێته سه‌ر ره‌وشی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا؟ ئایا ناوچه‌كه كێشه‌ی نه‌بوونی قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌یه، یان كێشه‌ی راسته‌ڕێكردنی ره‌وشی سیاسی و حزبیی هه‌یه؟
ته‌نیا بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه، باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا سیخناخه به پارت و قه‌واره‌ی هه‌مه‌جۆر، سه‌رباری سه‌دان رێكخراوه‌ی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری، جگه له چالاكیی هۆزه‌كان كه ئێستا ئه‌وانیش به‌شێكن له گه‌ڵاڵه‌كردنی دۆخی گشتیی سیاسی، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی به كرده‌نی كه‌وتنه نێو دیالۆگی ئه‌م جێ و ئه‌و جێ، هه‌روه‌ها به‌شداریكردنیان له لیژنه‌كانی خوێندنه‌وه و چۆنیه‌تیی سوودوه‌رگرتن له ده‌ره‌نجامی ئه‌و دیالۆگانه و گه‌شه‌پێدانی بواری گشتی.
پێشمان سه‌یر نییه كه زۆربه‌ی پارته‌كانی كورد ئه‌ندام تۆ بڵێ دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و هه‌موو قه‌واره فراوانه‌ی به‌رهه‌ڵستكاران بوون به پانایی و درێژایی نیشتیمان. هێنده‌ی نه‌ده‌برد ناته‌باییان ده‌كه‌وته نێو و قه‌واره‌كانیان جێ ده‌هێشت، هه‌تا ئێستا ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی كورد له نێو (ئیتیلاف)دایه، "پ ی د" له ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی كشایه‌وه، هه‌یسه‌م مه‌نناعی مافپه‌روه‌ریش كه‌وتووه‌ته ره‌خنه‌گرتن له "پ ی د"، ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فیدرالیی به دڵ نییه، حه‌سه‌ن عه‌بدولعه‌زیمیش هه‌ر وای كرد.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روو ده‌دات، دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی شكستخواردووه، یان با بڵێین ئه‌زموونی بێسوود، ده‌روازه‌ی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سیاسی له رێی دروستكردنی قه‌واره‌وه به‌دی نایه‌ت، به‌ڵكوو له رێی وه‌گه‌ڕخستنی تواناكانته‌وه ده‌بێت.
ماوه‌ته‌وه بڵێین، دۆخی ئۆپۆزسیۆن به گشتی دۆخێكه هی ئه‌وه نییه پشتی پێ ببه‌سترێت، هۆی ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌شی وایه، سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ لایه‌نانی پشتیوان له‌و "تێكه‌ڵه"یه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌وان وایان ده‌وێت، "سه‌كۆی قاهیره" نقومی نێو ناته‌بایی و به‌ربه‌ره‌كانێیه، "سه‌كۆی مۆسكۆ"ش له‌و باشتر نییه، یه‌ك ملیۆن ناكۆكی و له‌مپه‌ر ده‌خاته به‌رده‌م "ده‌سته‌ی دانوستاندن"، هه‌ر دوێنێ بوو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دانوستاندن نامه‌یه‌كی بۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (گیر بیدرسۆن) نارد، داوای ده‌ستتێوه‌ردانی لێ ده‌كات، به‌وه‌ی وه‌ك ناوبژیوان بێت و ناكۆكییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن چاره‌سه‌ر بكات. هه‌ڵبه‌ت بیدرسۆن ناوبژیوانی نێونه‌ته‌وه‌ییه له نێوان ئۆپۆزسیۆن رژێم، نه‌ك پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه.
"ته‌نیا عه‌قڵی پێگه‌یشتوو ده‌زانێت چی بكات، هه‌روه‌ها چیی له جیهانیش ده‌وێت."