كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

کۆمسیۆن هۆکارەکانی دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئاشکرا دەکات

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، هۆکارەکانی دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی وڵاتەکەی، ئاشکرا دەکات.

جومانە غولای، گوتەبێژی کۆمسیۆن بە کەناڵی (دیجلە)ی عێراقی راگەیاندووە، کۆمسیۆن ئامادەبوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراو، بەڵام ئەو وادە دیاریکراوە نوێیە مەودا بۆ بەشداریی فراوان، دەکاتەوە.

جومانە غولای هەروەها رایگەیاندووە، سێ هۆکار هەبوون لە پشت داوای کۆمسیۆن لە حکوومەت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 16-10-2021، کە بریتین لە؛

- نەبوونی دادگای باڵای فیدراڵی

- ماوەدان بە کارمەندانی دەوڵەت بۆ نویکردنەوەی زانیارییەکانیان لە کۆمسیۆن

- خۆتۆمارنەکردنی لایەن و هاوپەیمانییە سیاسییەکان

رۆژی سێشەممە 19-1-2021، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق، کۆ بووەوە و بڕیاری دا هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بۆ 10-10-2021 دوا بخرێت.

مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی 6-6-2021ـی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دیاری کرد بوو، بەڵام بەشێک لە سەرکردە و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان باسیان لەوە دەکرد، کە هەڵبژاردن لەو کاتە دیاریکراوەدا ناکرێت.