ئهندامێکی سهرکردایهتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی مەترسییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، زیاتر لە 50 گوند لە مەخموور چۆڵ کراون.
کرمانج عهبدوڵڵا، ئهندامی سهرکردایهتی پارتی و بهرپرسی لقی پارتی له مهخموور، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، بڕیار بوو بنکەیەکی سەربازیی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سنووری مەخموور دروست بکرێت، بەڵام تا ئێستا دروست نەکراوە و رایگەیاند، داوامان لە هاوپەیمانان کردووە گوشار بکەن بۆ دروستکردنی بنکە سەربازییە هاوبەشەکە.
کرمانج عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوە کرد، بههۆی نەبوونی خزمهتگوزاری و ئاسایش و بوونی مهترسی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، زیاتر له 50 گوندی سنووری مهخموور چۆڵ کراون.
بەرپرسی لقی پارتی لە مەخموور حکوومەتی عێراقی بە خۆدزینەوە لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان تاوانبار کرد و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان و عێراق رێککهوتوون بۆ کارکردنی هاوبەش بۆ پاراستنی ئاسایشی مەخموور، بەڵام حکوومەتی عێراق وەک هەمیشە پابەندی رێککەوتنەکان نابێت.