كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لیبیا.. ژمارەیەک سەرکردەی سوپای ئیخوان موسلیمین کوژران

ژمارەیەک سەرکردەی سوپای سەر بە حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی، کە ئیخوان موسلیمینەکانی لیبیا دروستیان کردووە، کوژران.

ماڵپەڕی (RT)ی رووسی بڵاوی کردووەتەوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 20-1-2021، کۆگایەی چەک و تەقەمەنیی سوپای سەر بە حکوومەتی ویفاق لە ئەکادیمیای سەربازیی دەریایی لە ناوچەی جەنزور لە رۆژئاوای تەڕابلوسی پایتەخت، تەقیوەتەوە.

بەهۆی تەقینەوەکەوە، ئاگرێکی گەورە لە ئەکادیمیا سەربازییەکە دروست بووە و عەمید ئەحمەد ئەیوبی فەرماندەی ئەکادیمیاکە، عەمید سالم ئەبو سڵاح و فەرماندەیەکی دیکە کوژراون و پێنج فەرماندەش بریندار بوون.

سوپای سەر بە حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی سەر بە رەوتی ئیخوان موسلیمین، شەڕ دژی سوپای نیشتمانیی لیبیا بە سەرۆکایەتیی خەلیفە حەفتەر دەکات.

تورکیا بە ناردنی چەک و چەکدار پاڵپشتیی حکوومەت و سوپای سەر بە حکوومەتی لیبیا دەکات و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و میسریش بە پاڵپشتیکردنی سوپای خەلیفە حەفتەر، تۆمەتبار دەکات.