كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. بەفر گەشتیاران دەهێنێتە ناوچە شاخاوییەكانی دەڤەری سۆران

 بەهۆی هەڵكەوتەی سروشتی دەڤەری سۆران و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكانی سنوورەكە، رۆژانە هەزاران گەشتیاری ناوخۆیی و شارەكانی عێراق روو لەدەڤەری سۆران دەكەن.

بارزان محەمەد بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران، ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی 1ی 2021 بە (باسنیوز)ی راگەیاند، بەهۆی هەڵكەوته‌ی ناوچەكە و بارینی بافر لە ناوچە شاخاوییەكانی سنوورەكە، رۆژانە هەزاران گەشتیاری شارەكانی عێراق و كوردستان روو لەم ناوچانە دەكەن، زۆربەشیان لە رێگەی گرووپ و بە كۆستەر و مینی پاس  دێنە دەڤەرەكە، به‌شێكیشیان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشت دەكەن و لەناو سروشتی جوانی ناوچەكە و بەفر كاتێكی خۆش بەسەردەبەن.

ئەوەشی ئاشكرا كرد، بوونی ئەمن و ئاسایش و كەشێكی ئارام لەدەڤەرەكە و هەرێمی كوردستان بەگشتیی، وای كردووە كە گەشتیاران و هاووڵاتیان زیاتر خواستی گەشتكردنیان هەبێت بۆ ناوچەكە و لەم ساڵانەشدا بەشێوەیەكی بەرچاو گەشتیاری زستانە رووی لە زیادبوونە.