هەفتەی داهاتوو گفتوگۆ لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ٢٠٢١ی عێراق دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەفتەی داهاتوو گفتوگۆ لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ٢٠٢١ی عێراق دەکرێت

 

ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رای دەگەیەنێت كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، گفتوگۆ لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتیی ٢٠٢١ی عێراق دەكرێت.

د. ناسر هه‌رکی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست ده‌کرێت به‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر پشکی هەرێمی کوردستان له‌ بودجەی گشتیی ٢٠٢١ی عێراق“.

ڕوونیشی كردەوە كە ئەوان چاوەڕوانن بزانن ڕەوتی گفتوگۆكان چۆنە و لەمبارەیەشەوە لە ئاستی جیاوازدا هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ لە گفتوگۆدان.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی جەختی كردەوە كە ئەوان دەیانەوێت پرسی بودجە بەبێ گرفت تێپەڕێنن، بە تایبەتیش كە ”ئەم پرسە بۆ بەغداش گرنگە و ئەوانیش سوودی لێدەبینن“.