ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە هەولێر پێشوازى لە خلووسى ئاکار وەزیرى بەرگریی تورکیا و شاندی یاوەرى کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە جێگرانى سەرۆکی ههرێمی كوردستان، وەزیرى پێشمەرگە، سوپاسالارى هەرێمى کوردستان و بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان، ئامادەى بوون، باس لە سەردان و دیدارەکانى وەزیرى بەرگریی تورکیا لە بەغدا و هەولێر کرا.
هەروەها هەردوولا جەختیان لە پاراستنى ئارامى و سەقامگیرى لە ناوچەکە و گرنگى هاوکارى و هەماهەنگى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ تورکیا بۆ پاراستنى سەقامگیریى ناوچەکە کردەوە.