كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاو کردەوە

 

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لەبارەی جۆرە سەرپێچییەک ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاوکردەوە.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی: "بەستان و دانانی هەموو جۆرە گڵۆپ و بلاجکتۆرێک کە کار بکاتە سەر چاوی شۆفێرانی تر لەدواوە قەدەغەیە، و سزای لەسەرە".

دەشڵێت: "بۆیە تکایە چونتان بۆ کەمالیاتەکان بۆ دانانی گڵۆپ مەکەن بە پیشەی رۆژانە، هەر کەسێک وابکات خۆی زەرەر مەند دەبێت، چونکە سزای دارایی دەدرێت و ئەو شۆفێرەی تاکسییە کە بە رۆژێک 40 هەزار دینار ئیش ناکات، کەچی بەیەک خولەک پارەکەی دانایەوە".