راگەیاندراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

راگەیاندراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە

 

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی تەقەکردن لە ماڵی خەزووری خۆی راگەیاند.

بەپێی راگەیاندراوێکی ئاسایشی هەولێر کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: "کاتژمێر ١٠ی شەوی رابردوو ١٨ی١ی٢٠٢١، لە کێشەی نێوان زاوا و خەزوورێک لەگەڕەکی سیمی خاتووناوەی شاری هەولێر (سەرباز عەبدوڵا سەعدوڵا) تەمەن ١٩٩٣ دانیشتووی ٥ی حەسارۆک تەقەی لە ماڵی خەزووری خۆی دەکات بە ناوی (فەرهاد زاهیر بایز)".

ئاماژە بەوەش دراوە، کە ناوبراو لەکاتی تەقەکردن ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای تایبەت بە کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک بەکارهێناوە و ئێستاس لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە و رێککاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.